دانشگاه ازاداسلامي روانسر
مسابقه ای به مناسبت ولادت حضرت محمد(ص)
بسمه تعالي
رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتیش ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن راپرسییه‌كه‌ی كۆشكی سپی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 50 هە
دوای ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی كۆشكی سپی رۆژی 23/7/2014 راپرسییه‌كی بۆ پاڵپشتیكردن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ساز دا و رایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی كۆشكی سپی پاڵشتی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات پێویستیان به 100 هه‌زار ئیمزا هه‌یه، بۆیه تا ئێستا زیاتر له 43 هه‌زار كه‌س به‌شدار بوون و واژۆیان كردووه. به گوێره‌ی راپرسییه‌كه‌ش، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی واژۆكان تا 22/8 بگاته 100 هه‌زار، ئه‌وا ئه‌و پرسه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكاوه ده‌خرێته به‌ر باس. پێشتر لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رایگه‌یاندبوو، له ماڵپه‌ڕی كۆشكی سپی‌دا لاپه‌ڕه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كراوه‌ته‌وه. به وته‌ی لیژنه‌كه، له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا راگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی واژۆكان تا 22/8/2014 بگاته 100 هه‌زار، ئه‌وا ئه‌و پرسه ده‌كه‌وێته به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكاوه و ده‌بێ بیخاته به‌ر باس. ده‌شڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداری بكه‌ن، ده‌بێ ئیمه‌یڵی خۆیان داخڵ بكه‌ن، پاشان په‌یامێكیان بۆ دێ به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی واژۆكه‌یان، ده‌شبێ له ئیمه‌یڵه‌كه‌یاندا په‌یامه‌كه بكه‌نه‌وه و په‌سه‌ندی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا واژۆكه‌یان تۆمار ناكرێت". لیژنه‌ی ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش ده‌دات، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه كوردستانیان ده‌توانن واژۆكه‌یان بنێرن و پاش كرانه‌وه‌ی لینكه‌كه، لای راسته‌وه ناوی یه‌كه‌م و له خانه‌ی خوارتر ناوی دووه‌م و پاشان ئیمه‌یڵه‌كانیان بنووسن، دواتریش له خانه‌ی خوارتر نووسراوه Zip Code و پێویسته زیپ كۆدی شاره‌كه‌یان بنووسن. ئه‌وه‌ش روون ده‌كه‌نه‌وه كه، له خوار به‌شی زیپ كۆده‌وه، چوارگۆشه‌یه‌ك هه‌یه و پێویسته نیشانه‌ی راست له ته‌نیشتی دابنرێت و پاشان بچنه سه‌ر شوێنی واژۆ و SIGN NOW بكه‌ن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن واژۆتان كردووه، پاش دوو تا سێ خوله‌ك ئیمه‌یڵه‌كانتان بكه‌نه‌وه و ده‌بێ ئیمه‌یڵێكتان پێ گه‌یشتبێت. ئه‌مه‌ش لینكی ڕاپرسییه‌كه‌ی كۆشكی سپییه: https://petitions.whitehouse.gov/petition/support-kurdish-independence/wk7K9SSp زیپ كۆدی شاره‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقیش به‌م شێوه‌یه‌یه: هه‌ولێر 44000 سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه 46000 كه‌ركووك 36000 دهۆك 42000 رۆژئاوای كوردستان 22743 رۆژهه‌ڵاتی كوردستان: 79461 كوردستان 66911 بانه 66511 بیجار 66411 دیواندره 66771 سرو ئاباد ...